AP ١٣٩٧ گوڵان ٣١ ١١:١٣

بریکاری سەرۆکی مەجلیسی ئێران:

بەغدا وەک هاوپەیمانی ستراتێژیکی تاران دەمێنێتەوە/ عێراق جێگای ئەمریکا نییە

بەغدا وەک هاوپەیمانی ستراتێژیکی تاران دەمێنێتەوە/ عێراق جێگای ئەمریکا نییە

بریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران بۆ کاری باری نێودەوڵەتی بە ئاماژە بەوەی کە عێراق جێگای مانەوەی ئەمریکا وپشتگرانی تیرۆریزم نییە: ڕێبەران و خەڵکی عێراق وەک هاوپەیمانی ستراتێژیکی تاران هەر دەمێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، بریکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی  لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسی:"ئەنجامی راستەقینەی هەڵبژاردنی عێراق، دەنگی خەڵک بە سەربەخۆیی، ئاسایش و پاراستنی یەکپارچەییە و نا بە داگیرکاری"

ئەو لەم پەیامەدا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە عێراق جێگای مانەوەی ئەمریکا و پشتگرانی تیرۆریزم نییە، نووسی: " ڕێبەران و خەڵکی بەڕێزی عێراق پستوانی بەهێزی  عێراقی ئازاد و ئاوەدان و سەربەخۆ وەک هاوپەیامنی ستراتێژیکی تاران دەمێننەوە. عێراق ڕۆڵی گرینگی لە ناوچەکە هەیە و دەیبێت.

News ID 18968

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha